٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٣٩
گەشت لێدانی هاوبەشی تورکیاو ئەمریکا لەباکووری سووریا

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، گەشت لێدانی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لەباکوری سوریا بەمەبەستی هێنانەدی ناوچەی ئارام لەسبەی دەس پێ دەکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ "خلوسی ئاکار" بەئاماژە بە پلاندانان بۆ دەسپێکی گەشت لێدانی هاوبەش لەباکوری سوریا لەسبەیوە وتی: پاش فڕین و گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ، گەشت لێدانی هاوبەشی کۆپتەرەکانی هێزی زەوینیش دەس پێ دەکرێ.

وەزیری بەرگریی تورکیا هەروەها بەپێداگری لەسەر دەسپێکی چالاکیی ناوەندی سەرکردایەتی هاوبەشی تورکیا-ئەمریکا لە ئاکچا قەلعە کە دراوسێی شاری گرێ سپی شاری رەققەی سوریایە، وتی: لەو ناوەندە، فەرماندەرانی تورک و ئەمریکی وئەفسەرانی سەربەوان، جم و جۆڵ لەناوچەی هێمن دەخەنە ژێرچاودێری.

پێداگریی بەرپرسانی تورکیا لەسەر هێنانەدی ناوچەی بەناو ئارام لە باکوری سوریا لەکاتێکدایە کە خەڵک و حکومەتی ئەو وڵاتە بەجاران نەیارەتیان کردووە لەگەڵ ئەو سیاسەتە کێشەسازکەرەی ئانکارا و خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی سوپای تورکیا لەخاکی سوریا بوون.

.......
340